کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکاری بەسەرداهات

SNN-
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پێشخراوە و 22ی ئەیلوول دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بڕیاربوو وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو بێت، بەڵام بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستدان، تەواوکردنی پڕۆسەی چاپکردنی کتێبەکانی پڕۆگرامی خوێندن زووتر تەواو دەبێت، بۆیە بڕیارماندا کە زووتر دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بکەین.
دەشڵێت:”کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پێشخراوە و 22ی ئەیلوول دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن و هیچ گرفتێک لەنێوان تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونادات”.
راشیگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئەیلولی 2024 دەبێتە وادەی دەستپێکردنی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە لەسەجەم قوتابخانەکانی عێراق، هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 22ی ئەیلولی 2024 دەبێتە وادەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی نوێ ساڵ، 2024-2025.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









