عێراق بەم مەرجانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەمساڵ دەنێرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدواین كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و نوێنەری وەزیری دارایی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن كە تاوەکو كۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت، بەڵام دەبێت هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك مەرج جێبەجێبكات بەپێچەوانەوە لە ساڵی نوێ گرفت بۆ مووچە دروستدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی نزیك لە كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم و بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەكۆبوونەوەی یەكەمی شاندەكەی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق هیچ لێكنزیكبوونەوەیەك نەهاتبووە ئاراوە و وەزیری دارایی عێراق سور بووە لەسەر ئەوەی كە ئامادەنین هیچ بڕەپارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مانگی حەوت ڕەوانە بكرێت، بەڵام لە كۆبوونەوەی دووەمی شاندەكە دۆخەكە گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە.
ئاماژەی بەوشكرد، لە كۆبوونەوەی دووەمی شاندەكەی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وەزیری دارایی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دربڕیوە بە ناردنی تەواوكاری مووچەی مانگی حەوت و هاوكات مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە دەكات و بۆ مانگی نۆ تا مانگی 12 هیچ گرفتێك بۆ مووچە دروست ناكەن، بەڵام بە جێبەجێكردنی كۆمەلێك مەرج كە لەسەر حكومەتی هەرێم تا كۆتایی ئەم ساڵ ئەو مەرجانە جێبەجێ بكات.
هە ر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، مەرجی سەرەكی وەزارەتی دارایی عێراق برتی بووە لەوەی كە دەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ بابەتی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە، هەروەها حكومەتی هەرێم مانگانە بڕی 165 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی بۆ بەغدا ڕەوانە بكات، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی زیادەی مووچەی شەش مانگی ڕابردووی بگەڕێندرێتەوە بۆ بەغدا، هەروەها ئامادەكردنی دۆسیەی ئەو مووچەخۆرانەی كە تا ئێستا هیچ بەڵگەنامەیەكی یاسایی مووچەخۆریان نییە لەگەڵ جێگیر كردنی لیستی مووچەخۆران لە ژمارەی فەرمانبەرو هێزی ئەمنی راستەقینە، بۆیە شاندەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ڕەزامەند بوون بە جێبەجێكردنی ئەو مەرجانە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









