پارتی بۆ سەرجەم کادر و میدیاکانی “خیانەتی 31ی ئاب بە شانازی باس بکەن”

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
لەگەڵ لەساڵانی ڕابردوو پارتی و ڕاگەیاندنەكانی ئەو حزبە لەگەڵ هاتنی مانگی ئاب ترس و شەرم دایدەگرتن بە بۆنەی خیانەتی 31ی ئاب، بەڵام بۆ ئەمساڵ دەزگای ڕاگەیاندن و
کادران و ڕۆشنبیری ئەو حزبە داوای لەڕاگەیاندنەكانی كردووە بە شانازییەوە باسی ئەو خیانەتە بكەن و تەنانە باس لە دابەشكردنی شیرنی دەكرێت بەهۆی خیانەتی 31 ئاب.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلەسەر داواكاری دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەند ڕۆژێكە باس لە خیانەتی 31ی ئاب دەكەن بەجۆرێك وەك داستانێكی گەورە باسی دەكەن وەك ئەوەی هەولێر لەدەستی ڕژێمی بەعس ڕزگار كرابێت بەڵام بیریان چووەتەوە كە پارتی دەستی ڕژێمی بەعسی گرت بۆ هێنانەوەی بۆ هەولێر و ئەنجامدانی خیانەتێك كە مێژوو لە بیری ناكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەزگای ڕۆشنبیری و ڕلگەیاندنی پارتی ئەندامان و ڕاگەیاندنكارانی ڕاسپاردووە ئەوەی لە توانایاندا هەیە بۆ شاردنەوەی خیانەتی 31ی ئاب ئەنجامی بدەن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەرجەم کادرانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە بە کۆمێنت و پۆست کردن شانازی بە 31ی ئابەوە بکەن و پێشیان راگەیەندراوە کە چاودێری کۆمێنت و پۆستەکانیان دەکرێت، بە جۆرێك باس لەو ڕووداوە بكەن كە هیچ خیانەتێك ڕووی نەداوە، تەنانەت لەیەكێك لەڕاگەیاندنەكانی ئەو حزبەوە باس لە بەخشینەوەی شیرنی دەكرێت لە یادی 31 ئاب ڕۆژی هێنانی دەبابەكانی ڕژێمی بەعس بۆ سەر پەرلەمانی كوردستان.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، پارتی بەم هەڵمەتەی لەلایەك مەبەستیەتی كە خیانەتی 31ی ئاب لە بیری هاووڵاتیان بباتەوە لەلایەكی دیكەشەوە مەبەستیەتی ئەو گەنجانەی كە ئێستا پێدەگەن و مافی دەنگدانیان هەیە و ئەو مێژووەیان بە بیرنایەت كە لە 31ی ئابی 1996 چی ڕوویدا وێنایەكی جوان بەو خیانە ببخەشن كە بووە هۆی هێنانەوەی ڕژێمی بەعس بۆ هەولێر پاش ئەوەی بە ڕاپەڕینی هاووڵاتیان ڕژێمی بەعس لەو شارە دەركرابوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









