
بانكى ناوه‌ندى عێراق | فۆتۆ: Alarab
SNN
له ساڵى 2024دا ریژه‌ى خه‌رجیه‌كانى عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 41%، شاره‌زایه‌كى دارایش ده‌ڵێت: گه‌شه‌ى به‌رچاوى خه‌رجیه‌كان وایكردووه عێراق رووبه‌ڕووى كێشه‌ى دارایی ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئاب، نه‌بیل مه‌رسومى، شاره‌زاى دارایی رایگه‌یاند، “بڕیاره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى حكومه‌تى عێراق له به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى باجى گومرگى له‌سه‌ر به‌شێك له كاڵا هاورده‌كراوه‌كان و بریاره‌كانى په‌یوه‌ست به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان نیشانده‌رى ئه‌وه‌یه كه عێراق به‌ده‌ست كێشه‌ى داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت”.
لەبارەى ناوەڕۆكى ئه‌و كێشه داراییه‌ى كه عێراق تووشى بووه، ئه‌و شاره‌زا داراییه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، “زیادبوونێكى به‌رچاو له رێژه‌ى خه‌رجیه‌كاندا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا رێژه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ %41 ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه له هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2023دا رێژه‌كه %20 بووه”.
نه‌بیل مه‌رسومى ئاشكرایده‌كات، “حكومه‌تى عێراق 7 ترلیۆن دینارى له بانكه حكومى و بازرگانیه‌كان قه‌زكردووه به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه كه له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2023دا 8 ترلیۆن دینار بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه رێژه‌ى قه‌رزه ناوخۆییه‌كانى عێراق بۆ 86 ترلیۆن دینار به‌رزبێته‌وه”.
ئه‌و شاره‌زا دارایی پێشبینى ده‌كات، “دۆخه‌كه سه‌ختتر بێت، كاتێك عێراق به‌هۆى پابه‌ندیه‌كانى له چوارچێوه‌ى ئۆپیكدا ناچار ده‌بێت رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت دابه‌زێنێت”.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









