
لۆگۆی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ ئەوەی ئەنجامدانی هەر خیانەتێك تامردن دەبێته مایەی شەرمەزاری بۆ ئەو لایەنەی ئەنجامیداوە، بەڵام بێشەرمی پارتییەكان گەیشتووەتە ئاستێك شانازی بەو خیانەتەوە بكەن كە هەموو سنوورەه‌كانى به‌زاندووه.
لەگەڵ نزیكبوونه‌وه له تێپه‌ڕینى 28 ساڵ به‌سه‌ر هێنانى ده‌بابه‌ى به‌عس بۆ نێو هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئاب، شیرین یونس، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNى راگەیاند، “31ی ئاب، رۆژێكە بۆ هه‌میشه مایەی شەرمەزاریە بۆ پارتی، چونكە كاتێك دوو هێزی دژبەیەك دەگەن بە ئاستی پێكدادان و شەڕكردن هەندێك ئەخلاقیات هەیە نابێت بيبەزێنرێت، بەڵام لە 31 ئابدا پارتی هیچ ئەخلاقێكی سیاسی و كوردایەتی نەبوو هەموو سنوورەكانی بەزاند”.
وتیشى: “له‌وه شه‌رمه‌زارتر كه لە 31ی ئابدا بەسەر پارتیدا هاتووە ئەوەیە كە ئێستا پارتییەكان شانازی بەو خیانەتەوە دەكەن، بۆیە ئەو پەندە كوردییەی كە دەڵێت: قومارچی كە دۆڕاندی دەبێ شتێك بڵێ، بە سەر پارتیدا هاتووە، بۆ شاردنەوەی ئەو خیانەتەیان دێن شانازی پێوەدەكەن”.
به وته‌ى شیرین یونس، “له هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر كه باسكران شه‌رمه‌زارتر ئەوەیە كە پارتیش بەناچاری بۆ پەردەپۆشكردنی ئەوخیانەتە گەورەیەى كه كردویه‌تى دێت باسی شەقامی 120 مەتری ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێمە شانازی پێوەدەكەین كه هه‌ولێرمان ئاوه‌دانكرده‌وه، جا حزبێك شانازی بە خیانەتەوە بكات و دەستی دوژمن بگرێت بۆ داگیركردنی پایتەخەتی كوردستان دەبێت چ خێرێكی مابێت بۆ میلەتەكەی”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









