نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراوی

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاندبوو، بە ئەگەری زۆرەوە مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی حەوت بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکردووە بۆ ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەکانی تر مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت و هاوتای بەغدا نییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاندووە: بابەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق بە هاوتاكراوی بنەمای راستی نییە، هەر بۆیە بۆ مانگی حەوت مووچەی خانەنشینان هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو خەرجەدەكرێت بەبێ هیچ زیادەیەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیژنەیەی كە بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان پێكهێندرابوو كارەكانیان كۆتایی هاتووە، لەكۆتایدا گەیشتوونەتە ئەوەی كە بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراوی پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 54 ملیار دیناری دیكە بۆ پشكی مووچەی هەرێم زیاد بكات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر وەزارەتی دارایی ڕاپۆرتی لیژنەكە پەسەند بكات بە زیادكردنی بڕی 54 ملیار دینار ئەوا لە مانگی داهاتوو “مانگی هەشت” مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراوی هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق مووچەكانیان دابەشدەكرێت.
هاوکات، شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندبوو، وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەکان کردووە لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی بنێرن، وەکو ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر داوە بدرێت، ئەمەش بۆ مانگی ئاب یاخود ئەیلوول، ئەو بابەتە کۆتایی دێت و مووچەکانیان بە هاوتاکراوی وەردەگرن.
لەلایەکی ترەوە سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بە SNNی راگەیاند، لە وەزارەتی داراییەوە بە گەنجینەکان وتراوە لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ئامادەی بکەن، دەڵێت “گەشبینم و ئەگەری هەیە بۆ مانگی حەوت مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشبکرێت، بۆ ئەوەش چاوەڕێی کاتی هاتنی پارەکە دەکەین لەو کاتەدا دڵنیادەبینەوە کە پارەکە بە هاوتاکراوی هاتووە یان وەک مانگەکانی پێشووترە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









