یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی خۆیان لەسەر دواكەوتنی مووچە ڕاگەیاند

بایکۆت
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی هەرێم بێباكە لە ئاست مافەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، جەختیش دەكاتەوە كە ئەگەر پێش دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن حكومەت دوو مووچە دابەشنەكات ئەوا بژاردەی بایكۆت یەكێك دەبێت لە بژاردەكان و حكومەتیش بەرپرس دەبێت لەو دۆخە.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی ئێستا بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم هاتووە حكومەتی هەرێم لێی بەرپرسە، چونكە ئەوە كۆتایی بە وەرزی هاوین هات مامۆستایان و فەرمانبەران بەبێ مووچە ئەو وەرزەیان بەڕێكرد، بۆیە مامۆستایان مافی خۆیانە داوای مووچە بكەن، ساڵی رابردووش بەهەمان شێوەی ئەمساڵ بڕیاری بایكۆت درا و ئێمەش پشتگیریمان كردوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر تاپێش دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت دابەش نەكرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە مامۆستایانی ناڕازی مافی خۆیانە بایكۆت بكەن، یەكێتیی مامۆستایانیش پشتگیرییان دەكات و لەوبارەیەوە هەڵوێستی دەبێت.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بژاردەكانی ڕاگەیاندنی بایكۆت لەلایەن مامۆستایانەوە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە یەكێك دەبێت لە بژاردەكان، ئەگەر بڕیارێكی لەو جۆرەش بدرێت ئەوا حكومەتی هەرێم لێی بەرپرس دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
12كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









