دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق
SNN-
سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ دانیشتووان، بڕیاری دا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له ته‌واوی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئەیلوول، ئه‌نجوومه‌نی باڵا بۆ دانیشتووان بە سەرۆكایەتی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ سێیەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا و چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی سه‌رژمێریی گشتیی عێراق ده‌ركرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی بڕیاری داوە ڕۆژانی 20 و 21ی ته‌شرینی دووەم (مانگی11)ی 2024 له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی به‌ڕێوه بچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاریش درا، كه كێشه‌ی ڕاهێنانكردن به كادیرانی پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری كردن له هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ر بكرێت.
دەقی بڕیارەكان:
– چارەسەرکردنی داواكارییەكان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاهێنانی کارمەندانی ئامار بۆ پڕۆسەی سەرژمێری.
– پاڵپشتیکردنی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پڕۆسەی ئاماری لەڕێگەی ئامادەکردنی هۆڵەکانی خوێندن بۆ مەشق و ڕاهێنان، هەروەها سەنتەری لاوان لەڕێگەی وەزارەتی لاوان و وەرزشەوە.
– خێراکردنی گواستنەوەی پێداویستییە داراییەکان و تەرخانکردنەکان بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەی سەرژمێری.
– میوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان.
– لێکۆڵینەوە لە هەموارکردنەوەی یاسای پەروەردە ژمارە ١١٨ی ساڵی ١٩٧٦، هەروەها پشتگیریکردنی دەستەی جێبەجێ كردن بۆ بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە پارێزگاکان و دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









