راپۆرتى كۆتاى لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ى ئیبراهیم ڕه‌ئیسى بڵاوكرایه‌وه

ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى پێشوی ئێران | فۆتۆ: Irna
SNN
ئه‌نجامى كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌ى له رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى پێشووى ئێران ده‌رچوو، له راپۆرتى كۆتایی لێکۆڵینەوە لە رووداوه‌كه‌دا هاتووه، “هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئێران كه‌وتووه‌ته‌نێو بارسته‌هه‌وایه‌كى چڕ و ته‌مێكى زۆره‌وه، له ئه‌نجامدا خۆى كێشاوه به شاخێكدا و كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه”.
ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى نیمچه فه‌رمى ئێران پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ى ئه‌یلول، ناوه‌ڕۆكى راپۆرتى لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌لیکۆپته‌رى ئبیراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى پێشووى ئێران و حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى بڵاوكرده‌وه كه رۆژى 19ى ئایاری 2024 به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت ئاماده‌كراوه كه شاره‌زایی سه‌ربازى، ته‌كنیكى، ئه‌ندازیاری ئه‌لیكترۆنى و فڕۆكه‌وانى تێدا بووه. له ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتوون به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى، “هەلیكۆپته‌ره‌كه هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى نه‌بووه، به‌ڵكو له‌و شوێنه‌ى كه رووداوه‌كه روویداوه به‌هۆى ناله‌بارى كه‌شوهه‌واوه كه‌وتوه‌ته نێو بارسته‌هه‌وایه‌كى چڕ و ته‌مێكى زۆر، له ئه‌نجامدا كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه و خۆى كێشاوه به لوتكه‌ى شاخێكدا و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه”.
راپۆرته‌كه به‌دواداچوونى كردووه بۆ مێژووى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له ساته‌وه‌ختى كڕینه‌وه تاوه‌كو رۆژى رووداوه‌كه كه چوار ساڵ بووه، ده‌ركه‌وتووه، “هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بووه. هاوكات له‌و ساته‌وه‌ى كه دراوه به نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له رۆژى رووداوه‌كه و ده‌ستیبه فڕین كردووه له تارانه‌وه بۆ ته‌برێز، پاشان له فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌برێز نیشتووه‌ته‌وه و سووته‌مه‌نى تێكراوه، پاشان ده‌ستبه فڕین كردووه هیچ لادانێك نه‌بووه له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ى كه بۆى دیاریكراوه”.
راپۆرته‌كه له‌باره‌ى دۆخى ناو فڕۆكه‌كه و به‌ڵگه نامه تۆمار كراوه‌كان باسى له‌وه‌كردووه، “تۆمارى ده‌نگى كابینه‌كه (CVR)، تۆمارى زانیارى فڕین كه به سیستمى (FDR) ده‌كرێت و كۆپته‌رى یاوه‌رى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه هیچ حاڵه‌تێكى نامۆیان تۆمار نه‌كردووه كه گوزارشت بكات له هه‌بوونى كێشه‌یه‌كى پێشوه‌خته”.
له‌باره‌ى ئه‌نجامى راپۆرته‌كانى پزیشكى دادوه‌ریی راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌نجامى پشكنینى ژه‌هرخواردكردن و پشكنینه‌كانى تر ده‌ریده‌خه‌ن كه قوربانیه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه”.
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









