
وێنه‌ى ئه‌و بهڕازیلیهى كه میدیاى پارتى بۆ چه‌واشه‌كارى به‌كاریده‌هێنێت | فۆتۆ: میدیاكانى عێراق
SNN
ماوه‌ى دوو رۆژه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ڕێگه‌ى میدیاكانیه‌وه وێنه‌ى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ڤۆکسواگنی پاسات بڵاوده‌كه‌نه‌وه و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 31ى ئابى 1996 كه هاووڵاتیانى هه‌ولێر له‌ترسى دزى ئۆتۆمبێله‌كانیان بردوه‌ته‌سه‌ربان، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچوونێكى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى ئه‌و وێنه‌یه نه 31ى ئابه و نه هه‌ولێره.
بەپێى دواداچوونێکی SNN، مێژووى ئاشكرابوونى چیرۆكه‌كه له‌ڕێگه‌ى وێنه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى 2000 باس له چیرۆكى خێزانێكى عێراقى ده‌كات كه كوڕه‌كه‌یان له شه‌ڕى عێراق و ئێران له‌ده‌ستداوه، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ كوڕه كوژراوه‌كه‌یان كه ئه‌فسه‌رى سوپاى عێراق بووه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌خه‌نه‌سه‌ر بانى ماڵه‌كه‌یان، چونكه دایك و باوكه‌كه دڵیاننایه‌ت ئۆتۆمبێلى كوڕه كوژراوه‌كه‌یان بفرۆشن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆرى ڤۆکسواگنی پاساته و مۆدێلى ساڵى 1986ه. ئه‌و ماڵه‌ى كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تێدا هه‌ڵگیراوه ده‌كه‌وێته شەقامی “مەسبەح” لە ناوچەی “بەغدادی نوێ” نزیک پەیمانگای مامۆستایانی بەغدا.
تیمى SNN له به‌دواداچوونه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێکی سپی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه لە جۆری (ئۆپڵی ئۆمیگا) مۆدێل 1994. ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لەدوای ساڵی 2000وە هاتووه‌ته نێو عێراق، پاشان هاورده‌كراوه بۆ هەرێمی کوردستان. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه به‌رواره‌كه دواى ساڵانى 2000 نه‌وه‌ك 1996.
یه‌كێكى تر له‌و دیمه‌نانه‌ى كه له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و بانگه‌شه‌كه‌ى میدیاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌درۆ ده‌خاته‌وه بریتیه له بوونى جۆزەی کارەبای موەلیدە. لای هەموان ئاشکرایە کە موەلیدەی گەڕەکەکان لە هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 1998وە پەیدا بوو.
زۆرترین بڵاوبوونه‌وه‌ى چیرۆكى وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2019 كاتێك كه په‌ڕه‌ى نافه‌رمى یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانى نێو زانكۆى به‌غدا وێنه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ى به چیرۆكه‌كه كرد، دواتر وێنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوه‌وه.
هه‌ردى سه‌ڵاح، كاندیدى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شارى هه‌ولێر له‌باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م وێنه ساخته‌یه له‌لایه‌ن میدیاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌مه‌به‌ست وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه بڕیاره له 20ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌بچێت له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: “سه‌رمسوڕماوه له ناراستگۆیی پارتى! ئه‌و وێنه ساخته‌یه‌ى كه بڵاویده‌كه‌نه‌وه خۆشیان باوه‌ڕیان پێى نییه. ئاخر چ مرۆڤێكى ئاقڵ به‌رزكه‌ره‌وه ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى به‌رازیلى پێبخاته‌سه‌ربان تاوه‌كو نه‌دزرێت؟! خۆى نرخى به‌رزكه‌ره‌وه‌كه چوار هێنده‌ى نرخى به‌رازیلیه‌كه‌یه، ئه‌ى بۆ ئه‌و ترسى دزینى له‌سه‌ر نییه؟! ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه خه‌ڵكى هه‌ولێر هۆشیاره و باوه‌ڕ به‌م چه‌واشه‌كارییانه ناكات”.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









