” یەكێتی لە هەوڵی گواستنەوەی مووچەی مامۆستایانی كەركوكە بۆ بەسەر بەغدا”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات فراكسیۆنەكەیان بەردەوامە لەهەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی مووچەی مامۆستایانی كەركوك لەسەر هەرێمی كوردستانەوە بۆ سەرە حكومەتی عێراقی، جەختیش دەكاتەوە ئەو مامۆستایانە هوموو شتیكیان لەسەر حكومەتی فیدڕاڵییە و تەنها مووچەكانیان لەسەر هەرێمی كوردستانە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەموو هەوڵێكمانداوە بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی كەركوك كە لەسەر حكومەتی هەرێم مووچە وەردەگرن مووچەكانیان بخرێتەوە سەر بەغدا، بۆ ئەومەبەستەش وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە چونكە ئەو مامۆستایانە هوموو شتیكیان لەسەر حكومەتی فیدڕاڵییە و تەنها مووچەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد،هەر لە سەرەتای دەستبەكار بوونی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی لە خالی 21ی بەرنامەی كاری كابینەكەی ناوبراو ئەو بابەتە باسكراوە، ئێمەش هەموو هەوڵێكمان خستووەتە گەر بۆ ئەوەی ئەو كێشەو گرفتانەی مامۆستایانی كورد لە كەركوك هەیان چارەسەر بكرێت بەتایبەت بابەتی مووچەكانیان كە ئێستا بووەتە گرفت لەنێوان هەرێم و بەغدا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێكی دیكە لە هەوڵەكانمان ئەوەیە كە مووچە ئەو مامۆستایانە تەوتینبكرێت، چونكە بەتەوتینكردنی مووچەكانیان ئەو مامۆستایانە دەگەڕێنەوە سەر پارێزگاكانی خۆیان و مانگانە لەرێگەی حكومەتی عیراقەوە مووچەكانیان وەردەگرن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









