سبەینێ خانەنشینانی هەرێم بەمجۆرە مووچە وەردەگرن، SNNبڕی مووچەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا كە مووچەی خانەنشینانی هەرێم بۆ مانگی حەوت بەهاوتاكراوی دابەشبكرێت، SNNیش وردەكاری زیادكردنی مووچەكان بڵاودەكاتەوە.
سامان حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری خانەنشینی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەگوێرەی ئەو یاسایە دابەشدەكرێت كە لە حكومەتی عێراقی بۆ خانەنشینان كاری پێدەكرێت و لەهەرێمی كوردستانیش مووچەی خانەنشینان هاوتای خانەنشینانی عێراق كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو لیستە نوێیەی كە بۆ مووچەی خانەنشینان ئامادەكراوە و سبەینێ بەم جۆرە مووچەكانیان وەردەگرن، ئەو خانەنشینانەی لەدوای ساڵی 2014 ەوە خانەنشین بوون، ساڵانی خزمەت و بڕوانامەیان بۆ ئەژمار دەكرێت و خانەنشینێكیش مووچەكەی لەیەك ملیۆن كەمتربێت 100 هەزار دیناریشی مانگانە بۆ خەرج دەكرێت، ئەوانەی پێش ساڵی 2014خانەنشین بوون و ئێستا لە ژیاندان مووچەكەیان دەكرێتە 500هەزار و مانگانە100هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت واتە بەكۆی گشتی 600 هەزار دینار وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوخانەنشیانەی لەژیان نەماون و یەك وارسیان هەیە ئێستا مووچەكانیان 200 یان 220 هەزار دینارە، ئەوا مووچەكانیان دەبێت 320 هەزار لەگەڵ 100 هەزاری دەرماڵە بەكۆی گشتی دەبێتە 420 هەزار دینار، ئەگەر خانەنشین دوو وارسی هەبێت مووچەكەی لە 220 هەزارەوە دەبێت 460 هەزار دینار و ئەو خانەنشینانەشی سێ وارسیان هەیە مووچەكانیان لە 220 هەزارەوە دەبێت 600 هەزار دینار بەكۆی گشتی و دەرماڵەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









