رۆژی شەممە شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق دێنە هەرێمی كوردستان و لیستی مووچە تەوەری سەرەكی دەبێت

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ڕۆژی شەممە شاندێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ هاوتاكانیان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانیش قسەكردن دەبێت لەسەر گرفتەكانی ناو لیستی مووچە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە كە لە ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵا و پسپۆڕ لە وەزارەتی دارایی عێراق بێنە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەست بكەن بە كۆبوونەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانیش قسەكردن دەبێت لە دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ گرفتەكانی ناو لیستی مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تێبینییانەی كە دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەروەها وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەیان بووە لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەدرێنە وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەوەش لە پێناو ئەوەی بۆ مانگەكانی داهاتوو ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێن و ئەو لیستەی ڕەوانە دەكرێت بەجۆرێك بێت كە وەزارەتی دارایی عێراق داوای دەكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ئاگادار نەكراوینەتەوە كە ئێمە وەك لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكەین و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەریم كۆببینەوە، بەڵكوو ئەوەی یەكلایی بووەتەوە ئەوەیە كە ڕۆژی شەممە ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەكەن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدەبنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









