
SNN
سەرۆکی کۆریاى باکور بەهۆى رودانى لافاو و بومەلەرزە لە وڵاتەکەیدا، نزیکەی 30 بەرپرسى وڵاتەکەى لەسێدارەداوە، ئاشکرایکردووە بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە ئەو کارەساتەنە روویداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلول ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریاى باکور بەهۆی دروستبوونی لافاو لە وڵاتەکەیدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی وڵاتەکەی، بەو هۆیەشەوە نزیکەی 30 بەرپرسی وڵاتەکەی لەسێدارە داوە.
کیم لەبارەی ئەو بڕیارەیەوە رایگەیاندووە، ئەو بەرپرسانە لە هاویندا نەیانتوانیوە ئامادەکاری باش بکەن و رێگریی لە لافاو و بومەلەرزە بکەن، کە ئەمساڵ بەهۆیانەوە نزیکەی چوار هەزار ماڵ ئاو بردونى و زیان بەر هەزاران هێکتار زەوى کشتوکاڵیی گەیشتووە، هەر دواى لافاوەکە رێبەرى کۆریاى باکور سەردانى خێوەتى زیانلێکەوتوەکانى کردوە و هاوخەمی خۆی دەربڕیوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، ئەو کەسانەی لە سێدارەدراون ژمارەیەک بەرپرس بوون و تۆمەتبارکراون بە گەندەڵی، جێهێشتنی ئەرکەکانیان و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی، بەمەش بە فەرمانی راستەوخۆی کیم جۆن ئون دەوڵەت سزای لەسێدارەدانی بەسەریاندا سەپاندووە کە لە کۆتایی مانگی رابردوودا بڕیارەکە جێبەجێکراوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









