باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی چەکی بە روسیا فرۆشتبێت

SNN
باڵیۆز و نوێنەری گشتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی کردووە، تۆمەتەکانی ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا رەتدەکاتەوە سەبارەت بە فرۆشتن و گواستنەوەی چەک بۆ روسیا و درێژەدان بە شەڕ و ململانێکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.
لە نامەیەکدا ئەمیر سەعید ئیروانی باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان کە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە رایدەگەیەنێت، تۆمەتەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا سەبارەت بەوەی تاران رۆڵی هەیە لە ململانێکانی ئۆکرانیادا رەتدەکاتەوە و دەڵێت “ئەوان وەک هەمیشە ئێران تۆمەتبار دەکەنەوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، نوێنەرانی فەرەنسا و بەریتانیا تۆمەتی ناڕاستیان خستووەتە روو، کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە پشتیوانی لە تیرۆر تۆمەتبار کرد، ئەم تۆمەتە چەواشەکارانە بێ بنەمان و بە توندی ڕەت دەکرێنەوە.
جەختیکردووەتەوە، “کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم تۆمەتانە تەنیا بە ڕەنگدانەوەی پلانە سیاسییە سنووردار و کورتبینەکانی ئەم سێ ئەندامەی هەمیشەیی ئەنجومەن دەزانێت کە ئامانجیان دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیانە.”
نوێنەرەکەی ئێران لە ئەمریکا ئاشکرایکردووە، ئەو سێ وڵاتەی خۆیان ڕاستەوخۆ بەشدارن لە ململانێکانی ئۆکرانیادا، بە دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو، بە ناڕەوا تۆمەتی بێ بنەمای لەو شێوەیەیان لە دژی وڵاتەکەم خستووەتەڕوو، دەڵێت :ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناتوانن ئەو ڕاستییە حاشا هەڵنەگرە بشارنەوە کە ڕادەستکردنی چەکی ڕۆژئاوایی و پێشکەوتوو بە تایبەتی لە ئەمریکاوە شەڕی ئۆکرانیای درێژتر کردووە و زیانی بە خەڵکی سڤیل و ژێرخانی مەدەنی گەیاندووە.”
لە درێژەی نامەکەیدا هاتووە، هەر تۆمەتێک کە ئێران دەستی هەیە لە فرۆشتن، هەناردەکردن یان گواستنەوەی چەک بۆ ڕووسیا و پێشێلکردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی، بەتەواوی بێ بنەمایە و بە یەکجاری ڕەت دەکرێتەوە، ئێران جارێکی دیکە پابەندبوونی توندی خۆی بە پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









