ناوی ئەو بانکانە بڵاوکرایەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بە بانکی دەکرێت

مووچە
SNN-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە و ناوی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بەبانكی دەكرێت، دەشڵێت:”لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق تەنها یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە”.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: لە وەڵامی نووسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی کە پەیوەستە بە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندیی عێراق لیستی ناوی ئەو بانکانەی ناردووە بۆ دادگای فیدڕاڵی کە مۆڵەتپێدراون و لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە و کاردەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەپێی نووسراوەکە لە کۆی 66 بانکی مۆڵەتپێدراو 39 بانکیان لقیان لە شارەکانی هەرێم هەیە، لەو ژمارەیەش 34 بانک لقیان لە هەولێر، 18 لق لە سلێمانی و 11 بانکی دیکەشیان لقیان لە دهۆک هەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد:”هەربەپێی زانیارییەکانی ناو ئەو لیستە لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق تەنها یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە”.



سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









