لەبارەی خراپبوونی بەشە برنجی ئەم مانگەی هاووڵاتیان ڕوونكردنەوە دەدرێت

برنج
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەو بەشە برنجەی كە بۆ ئەم مانگە هاتووە برنجی ئۆرەگواییە ئەوەی بۆ پارێزگای سلێمانی هاتووە هیچ گرفتێكی نەبووە بەڵام بەشێكی هەمان ئەو جۆرە برنجەی كە بۆ پارێزگای دهۆك هاتووە بۆنێكی ناحۆی لێهاتووە بۆیە دابەنەكراوە و ڕەوانەی بەغدا كراوەتەوە.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دەستكرا بە دابەشكردنی بەشە برنجی ئەم مانگە، هەندێك لەو پاریزگایانەی كە برنجەكەیان بۆ ڕەوانەكراوە بۆنێكی ناخۆشی هەبووە، هەرچەندە لە چەندین شوێن دابەش كرابوو بەڵام ئەو بەشە برنجەی بۆ سلێمانی نێردراوە هیچ گرفتێكی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی سێ هەزار تۆن كە لە شەش بارهەڵگردا بووە ڕەوانەی پارێزگای دهۆك كراوە، ئەوە بڕە برنجە خراپ بووە و بۆنێكی ناخۆشی هەبووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمەوە ڕەوانەی بەغدا كراوەتەوە و ئەوەشی دابەشكراوە بەسەر هاووڵاتیاندا كۆكراوەتەوە.
بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری ئەو بۆنە ناخۆشە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێوازی ناتەندروست كۆگاكراوە و شوێنی گەرم و شیاو نەبووە لە بەغدا، هاوكات ئێمە پشكنینمان بۆ نموونەی ئەو برنجە بۆن ناخۆشە كردووە و بۆمان دەركەوتووە كە هیچ زیانێكی بۆ تەندروستیی مرۆڤ نییە بەڵام بەگشتی خەڵك لەگەڵ بۆنەكەی ڕانەهاتووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









