“توركیا بە چاوساغی دەزگای پاراستنی پارتی درێژە بە بۆردومانەکانی دەدات لە هەرێمی كوردستان”

بۆردومانی تورکیا ئۆتۆمبێل
SNN-تایبەت
ماوەیەكە دەزگا هەواڵگرییەكانی توركیا بە تایبەت دەزگای سیخوڕی میت دەستی كردووە بە تیرۆركردنی هاووڵاتیان و ڕۆژنامەنوسان لە ناوخاكی هەرێمی كوردستان ئەوەش لەڕێگای بەكارهێنانی درۆنی پێشكەووتووی ئەو وڵاتەوە، هاوكات دەزگای پاراستنی پارتیش لە ئەنجامدانی كردەوەكانی تیرۆركردنەكان هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ دەزگای میتی توركی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNئەو زانیارییە وردانەی كە دەزگای هەواڵگری میتی توركی بەدەستی دەگات لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەماهەنگی و هاوكاری تەواوی دەكرێت، بەجۆرێك لە ناو دەزگای سیخوڕی میت بەشێكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و لەو بەشەوە دۆرنەكانی توركیا ئەو كەسانە دەكاتە ئامانج كە زانیاری وردیان پێدەدرێت لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هێرشەی هەفتەی ڕابردووتر كرایە سەر سێ ڕۆژنامەنوس لە نزیك قەزای سەیدسادق و هەروەها ئەو هێرشەشی كە ئەمڕۆ نزك قەزای دووكان كرایە سەر خانەوادەیەكی دانیشتووی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەچاوساغی دەزگای پاراستنی پارتی بووە بەجۆرێك زانیاری تەواو لەسەر ئەو خێزانە كۆكراوەتەوە و دەستكراوە بە چاودێریكردنیان و دواتر ئەو زانیارییانە ئاراستەی دەزگای میتكراوە تا دواجار ئەمڕۆ لەڕێگەی دۆرنێكەوە كرانە ئامانج.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ناسنامەی ئەو كەسانەی ئەمڕۆ كرانە ئامانج لەناو ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە نزیكی خەلەكان قوربانییەكان برتیبوون لە باوكێك بە ناوی “موزەفەر حسێن خدر عەولا” ناسراو بە (موزەفەر مۆزۆ) و دوو كوڕی شەهیدبوون، كە خەڵكی شارەدێی ناودەشتن و دانیشتووی شارۆچكەی حاجیاوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین، هاوكات یەكێك لە كوڕەكانی ناوی (محەمەد موزەفەر) ئەوی دیكەش (موبین موزەفەر) كە شەهید بوون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









