سهرۆكى یهكێتى لهگهڵ لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی راپەڕین و گەرمیان کۆبووەوە

كۆبوونهوهى سهرۆكى یهكێتى لهگهڵ لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی راپەڕین و گەرمیان | فۆتۆ: نووسینگهى رۆژنامهوانى سهرۆكى یهكێتى
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لوقمان وەردی و سالار مەحمود، لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی راپەڕین و گەرمیان کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دوایین ئامادەکارییەکانی یەکێتی لەو سنوورانە بۆ هەڵبژاردن تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی یەکێتی و هێنانەکەی حوکمڕانییەکی تەندروست.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی مێژووی پڕ لە سەروەری و شانازیی سنوورەکانی گەرمیان و راپەڕینی وەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە قەرزاری خەڵکی ئەو ناوچانەین و سەروەرییەکانمان لەسەر دەستی ئەوان تۆمارکراوە، بۆیە پێویستە ئەو خزمەتەی لەو سنوورانە پێشکەشدەکرێت چەند هێندەی ئەو قوربانییانە بێت کە بەخشیوویانە لەپێناو کوردستان”. وتیشی :”هەموو ئەندامێکی یەکێتی لەخزمەت خەڵکی ئەو سنوورانەدایە و هەموو ئۆرگانەکانمان بە روویاندا کراوەن، ئێمە دڵسۆزیی ئەوان لەیادناکەین و خزمەتکردنیان بەرپرسیارێتییەکە هەرگیز پشتی تێناکەین”.
“لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و گرنگیی پرۆسەکە، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، “هەرێمەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی و هێنانەکایەی قۆناغێکی نوێی حوکمڕانیدایە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەکان لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەدا بێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









