وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

نەوتی سپی
SNN-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوون کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد تاوەکو بەمنزیکانە و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت.
وەزارەتەکە دەشڵێت: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتی داشکاندنی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا وەفدێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێم لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەندداری دیکە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









