ناكۆییە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان پەرەدەسەنن و ناتوانن ڕێكخەری گشتی هەڵبژێرن

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پێشووتری بزوتنەوەی گۆڕان دەبوو ئەمڕۆ ئەندامانی نوێی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرانایە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی و ناكۆكی لەنێوان دووباڵی ناو ئەو بزوتنەوەیە نەتواندرا ئەو كارە بكرێت و هاوكات هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتیش دواخراوە.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی ناو كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، هەرچەندە وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ دیاركردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بكرێت، بەڵام لەناو ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی و جڤاتی گشتی ناكۆكی و تەنانە گرژیش دروست بوو، بەو هۆیشەوە پرۆسەكە ئەنجامنەدرا و دواخرا بۆ كاتیكی نادیار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بووەهۆی دروستبوونی گرژی ناكۆكی بوو لە نێوان دووباڵی ناو بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی (عومەری سەیدعەلی) كە ئێستا ڕێكخەری گشتیە لەگەڵ باڵێكی دیككە كە (چیا و نما)ی نەوشیروان مستەفای دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆكایەتی دەكەن، هاوكات باڵی كوڕانی نەوشیروان مستەفا لەناو ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی و جڤاتی گشتی زۆرینەن ئەمەش لەلایەن باڵەكەی عومەری سەید عەلییەوە قبوڵكراو نییە و گرفتیان بۆ پرۆسەكە دروستكردووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، كە بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ نەتواندرا هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی ڕاپڕاندن بكرێت بۆیە هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتیش كە دەبوو لە حەوتی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت دوادەخرێت، هاوكات ڕێكخەری گشتی ئێستا لیدوانی لەسەرجەم ئەندامانی جڤات و نشتیمانی گۆڕان قەدەغەكردووە بەوەی كە نابێت زانیاری بدەنە ڕاگەیاندنەكان لەسەر ئەو بابەتە بە وتەبێژی بزووتنەوەكەشەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









