“بەڕێوەبەرە گشتییەكان گوێڕایەڵی وەزیرەكان دەكەن بەبێ فەرمانی ئەوان ناتوانن هیچ بریارێكی گرنگ بدەن”

ئەنجومەنی وەزيران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەپەیڕەوەی ناوخۆی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم و بەگوێرەی ئەو ماف و ئیمیتازاتانەی كە بۆ وەزیر و بەڕێوەبەرگشتیەكان دیاری كراوە، وەزیرەكان لە سەرۆكی حكومەت فەرمان و ڕێنمایی وەردەگرن بەڕێوەبەری گشتی لە وەزیرەكەی فەرمان وەردەگرێت گوێرایەڵی دەبێت، بۆشی نییە هیچ بڕیارێكی گرنگ دەربكات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەگوێرەی ئەو پلە بەندیەی كە بۆ پێكهێنانی حكومەت دانراوە، سەرۆكی حكومەت لەسەر ڕیزبەندییەكەوەیە كە سەرپەرشتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەكات، پاشان جێگری سەرۆكی حكومەت و دواتریش وەزیرەكان دێن ئەوانیش كۆمەڵێك ماف و ئیمیتیازاتیان هەیە و بۆیان هەیە فەرمان بەسەر بەڕێوەبەرە گشتییەكان بكەن بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەڕێوەبەرە گشتییەكان لەژێر چاودێری وەزیرەكاندان و ئەوان دەتوانن فەرمان و ڕێنمایی بدەن بە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بۆ ئەوەی گشتاندنی بۆ بكەن، بەلام بەڕێوەبەری گشتی بەتەها خۆی ناتوانێت هیچ بڕیارێكی گرنگ بدات بەتایبەت لەبارەی دامەزراندن و لەكارخستن( فەسڵ) كردنی فەرمانبەران.
هەر لە ڕێنماییەكانی تایبەت بە دەستەڵاتی بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئەوەشهاتووە كە، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە فەرمان بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرێك دەربكات لە بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكی دیكەی ناو وەزارەتەكەی بەمەرجێك ڕەزامەندی هەردوو بەڕێوەبەرەكەی لەسەر بێت، بەلام مافی ئەوەی بڕیار لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرێكی وەزارەتەكەی بدات بۆسەر وەزارەتێ:ی دیكە بەڵكوو ئەوە لە دەستەڵاتی وەزیر و ئەنجومەنی وەزیراندایە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









