باڵیۆزی تورکیا: عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێشکەوتووە

عێراق و تورکیا
SNN
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا رایگەیاندووە، ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وتوویەتی “عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان پێشکەوتنی بەدەستهێناوە بەڵام هێشتا بەس نین”.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی ئاشکرایکردووە، ئه‌نیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا له به‌غدا لە سەردانێکیدا بۆ دەروازە سنورییەکانی فیشخاپور و ئیبراهیم خەلیل ، کە ئەرمان تۆپچۆ کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و عەلی تەرە پارێزگاری دهۆک و چەند بەرپرسێکی تری لەگەڵدا بووە، لەو سەردانەیدا جەختی لە بوونی هاوکاری و هەماهەنگی عێراق و تورکیا کردووەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە، باڵیۆزخانه‌ی توركیا كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشەی بازرگانەکان و هاوکات کردنەوەی سەروازەی سنوری نێوان هەردوو وڵات لە حاڵەتی پێویستدا دەبێت.
باڵیۆزی توركیا ئاماژه‌ی به هاوكاری نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر كرد و رایگەیاند، “خۆشحاڵین به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌ده‌ستی هێناون، به‌ڵام ئه‌مانه به به‌س نابینین، به‌ڵكو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستهاتون به‌رز ده‌نرخێنین و به‌رده‌وام ده‌بین له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









