“زیاتر لە 40 ملیۆن هاووڵاتی عێراق بوون بە خاوەنی کارتی نیشتیمانی”

کارتی نیشتیمانی
SNN
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرکەوتنی پرۆژەی کارتی نیشتیمانی و یەک ناسمانەی لە عێراق راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، کە زیاتر لە 40 ملیۆن هاووڵاتی عێراق لەکاتی ئێستادا خاوەنی کارتی نیشتیمانین.
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە (40.152.177) کەس لەکاتی ئێستادا خاوەنی کارتی نیشتیمانین، ژمارەیەکی کەم لە هاووڵاتیانی عێراقی لەکاتی ئێستادا ماونەتەوە کە خاوەی کارتی نیشتیمانیی نین و داواشیان لێدەکەین بەزووترین کات بێن بە دەم مامەڵەکانیانەوە تا ئەوانیش ببنە خاوەنی کارتی نیشتیمانی یەکگرتووی عێراق.
وتیشی” بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە و کارتی نیشتیمانی بەردەوام لە دەرهێنانی کارتی نوێی نیشتیمانی، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی عێراق، بەتایبەتی بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو، کە هەموو منداڵێک لە دوای پێنج مانگەوە دەتوانێت ببێتەوە خاوەن کارتی نیشتیمانی عێراق، بەو مەرجەی کە دایک و باوکی هەمان بەڵگەنامەی فەرمی عێراقیان هەبێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









