
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN-عەای حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەو شاندەی كە ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەكەن شاندێكی تایبەت بە ئەنجومەنی ئابوری عێراق كە لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆكاروباری دارایی سەرپەرشتی دەكات و وەزیری دارایی عێراقیش لەناو شاندەكە دەبێت، هاوكات لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە و باس لە چارەسەری كێشەكانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی راگەیاند: ئەو شاندەی ئەمڕۆ دێنە هەرێمی كوردستان شاندێكی تایبەت بە قسەوباسكردن لەسەر پرسە دارایی و ئابورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، كە بە ئەنجومەنی ئابوری عێراق ناسراون و لەلایەن فواد حسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیران بۆكاروباری دارایی سەرۆكایەتی دەكرێت و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش لەگەڵ شاندەكە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،سەردانی ئەو شاندە جگە لەوەی كە لەهەولێر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری عێراق بەڕێوەدەبەن لەهەمان كاتیشدا لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە، ئەوەش دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ یەكلای كردنەوەی ئەو كێشەو گرفتانەی لە بواری دارایی و ئابوری لەنێوان هەردولادا هەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، شاندە باڵاكەی عێراق لە كۆبوونەوەكانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی ئەو كێشە و تێبینییانە دەكەن كە لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا هەن بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە و لەمانگەكانی داهاتوو گرفتی دواكەوتنی مووچە چارەسەر ببێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
28 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
32 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
28 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
32 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









