
نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، ناردنی مووچەی مانگی هەشت لەلایەن بەغداوە پەیوەستە بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق، جەختیش دەكاتەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر كێشەكان بكەن.
د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ناردن و دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە خێرایی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر كێشەكان بكەن، چونكە ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی ھەرێم دەكات بە مەبەستی تاوتوێی ئەو كێشە و تێبینیانەی، كە لە لیستی مووچەدا هەیە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە دوای 60 ڕۆژ دەستكرا بەداشكردنی مووچەی مانگی حەوت، هاوكات لە عێراق دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ، بەڵام هێشتا دیار نییە كەی لەهەرێم مووچەی مانگی هەشت دابەش دەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









