ئیلۆن مەسک گاڵتە بە کاندیدبوونی کامالا هاریس دەکات بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا

SNN
ئیلۆن مەسک لە نوێترین تویتیدا بە بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێک توانج لە کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات، ئەمەش دوای پیاهەڵدانەکانی پوتین دێت بۆ کامالا هاریس.
ئیلۆن مەسک، گەورە بازرگانی ئەمریکی لەتویتێکدا کاریکاتێرێکی بڵاوکردووەتەوە و گاڵتە بە کاندیدبوونی کامالا هاریس بۆ سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکات، هەروەک لە کاریکاتێرەکەدا دیارە پیاوێک بوکەڵەیەک کە لە شێوەی جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکایە لادەبات و بوکەڵەیەکی تر لە شیوەی کامالا هاریس دادەنێت.
مەسک لەسەر ئەو کاریکاتێرە نوسیوویەتی “بوکەڵە نوێیەکە بە دیاریکراوی هەمان بوکەڵە کۆنەکەیە.. بە جددیمە بەراستی وایە”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە میانی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتیی کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات ڕایگەیاندبوو، ڕووسیا پاڵپشتی لە کاندیدی دیموکراتەکان کامالا هاریس دەکات بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پوتین وەسفی کامالای کردبوو، هاوکات مەسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە کۆمێنتێکیدا بۆ ئەو قسانەی پوتین نوسیوویەتی “جێگەی سەرنجە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێنجشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا ئیلۆن مەسک رايدەسپێرێت سەرپەرشتی پێداچوونەوەیەکی تەواو بە حیساباتی دارایی و ئەدای تەواوی حکومەتدا بکات.
وابڕیارە لە 4ی تشرینی دووەمدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکانە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نوێنەری کۆمارییەکانە و لە کێبڕکێدا دەبن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی وڵات.
New puppet same as old puppet 😂
I mean … it’s true 🤷♂️ pic.twitter.com/nFHjtUb34B
— Elon Musk (@elonmusk) September 6, 2024
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









