شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و قوباد تاڵەبانی تەئکیدیان لەسەر رۆڵی گەورەو کاریگەریی یەکێتی کردەوە

رۆژی شەممە ٧ی ئەیلول، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، لەبارەگای ئەنجومەن، بە ئامادەبوونی وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستا جوامێر و جوتیار نوری، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە تێکۆشەرانی ھێزی یەدەکی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەتا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ستایشی رۆڵ و کاریگەریی پێشمەرگە قارەمانەکانی ھێزی یەدەکی کرد کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی سەختی شاخ و دوای راپەڕینیش لە بەرگریکردن لە دەستکەوتە مێژووییەکانی خەڵکی کوردستاندا رۆڵی یەکلاکەرەوەیان ھەبووەو لەو بوارەدا قوربانی بێ شوماریان بەخشیووەو، پێی راگەیاندن: ئێوەی شەھیدی زیندوو کە ئەوپەڕی فیداکاریتان نوواند، خاوەنی دەستکەوتەکانی پاش راپەڕینن.
پاشان، لێپرسراوی ئەنجومەن، تەئکیدی لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕو مەبدەئیی سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی کردەوە سەبارەت بە زەرورەتی یەکخستنی پێشمەرگەو دامەزراندنی سوپایەکی یەکگرتووی کورستان کرد کە ئەرکی سەرەکی پاراستنی ھەرێم بێت لەھەر ھەڕەشە و مەترسییەک، دووپاتیشیکردەوە کە ھێزو سوپای حزبی یەکێکە لە ھەڕەشەکانی سەر ھەرێم.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی ئەنجومەن، وێڕای خستنەڕووی رۆڵی گەورەو کاریگەریی یەکێتی، ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی یەکڕیزی گەلەکەمان کردەوەو رایگەیاند، ھەرکاتێک یەکێتی و ھێزە سیاسییە سەرەکییەکانی کوردستان ھاوپەیمان و یەک دەنگ بووبێتن، دەستەکەوتی نیشتمانیی و نەتەوەیی گەورەمان بەدەستھێناوە، بەڵام کاتێک پەرتەوازەو ناکۆک بووبێتین نەمانتوانیووە وەکو پێویست بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵک بپارێزین و خزمەتیان بکەین، بۆیە دەبێت بەردەوام کار لەسەر یەکێتی ریزەکانی خەڵک و حزبە سیاسییەکان بکەین.
دواتر قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، سەرباری دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە دیداری لەگەڵ تێکۆشەرانی ھێزی یەدەک و ئاماژەدان بە پێگەی گرنگی ئەو ھێزە لە بەرگریکردن لە دامەزراوەکانی ھەرێم، دوا پێشھاتەکانی بارودۆخی ھەرێمی کوردستانی بۆ باسکردن و رۆڵی گەورەو کاریگەری یەکێتی لەو نێوەندەدا بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
قوباد تاڵەبانی، جەختیکردەوە کە ئەمڕۆ یەکێتی لە ھەموو کاتێکی تر زیاتر یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست و یەک گوتارە، ئەوەش بووەتە مایەی پتەوترکردنی پێگەکەی لەسەر ھەردوو ئاستی ھەرێم و عیراق کە سەرەنجام بە قازانج و بەرژەوەندی میللەتی کورد دەشکێتەوە، سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی یەکێتی لە موسڵ و کەرکوک و بەغدادی بە بەرجەستەبوونی ئەو یەکریزییەی ناو یەکێتی لەقەڵەم دا، کە ئومێد دەکرێت ئەو زنجیرە سەرکەوتنانە، رەنگدانەوەیان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستاندا ھەبێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، ئامادەبووان بە دەربڕینی ئازادانەی تێبینی و رەخنەکانیان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بەپێزتر کرد، ھاوکات کۆمەڵێک بابەتیان خستەڕوو و داوای بەدواداچوون و چارەسەریان کرد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









