
SNN-
بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، شاندی باڵای حكومەتی عێراق بۆ كاروباری دارایی و ئابوری بەسەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە گەیشتنە هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.
شاندەكەی بەغدا بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن و ئەندامییەتی هەریەك لە تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومەتی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرو لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازییان لێكرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان شاندە باڵاكەی عیراق سبەینێ لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، كۆدەبنەوەو گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق، بەتایبەتی پرسی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەکەن.
ئەندامانی شاندەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق پێكهاتون لە:
1- فوئاد حوسێن، وەزیری دەروەی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری.
2- تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
3- حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
4- محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق.
5- ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق.
6- ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق.
7- عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.
8- فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق.
9- عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق.
10- ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان.
11- میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.
12- عەباس نەسروڵڵا، سکرتێری ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوریی عێراق.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
14كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
16كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









