“بەغدا ڕێگری لە گواستنەوەی بەرهەمی كارگەكانی هەرێم دەكات بۆ پارێزگاكانی دبكەی عێراق”

ژوری بازرگانی سلێمانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، ئاماژە بەوەدەكات هێشتا حكومەتی عێراق لە دەروازەكان رێگری لە بردنی بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بۆیە ئەمڕۆ چاوەرێی هاتنی شاندەكەی عێراقین بۆ ئەوەی ئەوگرفتە چارەسەر بكەین ئەو مۆڵەتەش كۆتایی هاتووە حكومەتی عێراق داینابوو.
نەوزاد غەفور، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە حكومەتی عێراق رێگریی دەكرد لە هەناردەكردنی بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی خواروو و نێوەڕاست، دواتر مۆڵەتی دایە كارگەكان بۆ جێبەجێكردنی داواكانیان تا 1/9/2024 هاوكات بڕیاربوو حكومەتی عێراق كاتەكە بۆ كارگەكان درێژبكاتەوە، بەڵام نەیكرد و جارێكی دیكە رێگە نادات شتومەكی هەرێمی كوردستان بگەیێندرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێی هاتنی شاندەكەی حكومەتی عێراقین بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی قسەباس لەسەر ئەو بابەتش بكرێت و ڕێگاچارەیەكی گونجاو بدۆزنەوە، چونكە حكومەتی عێراق داوای راستاندنی بەڵگەنامەی كارگەكان دەكات و دڵنیا بێت ئەو دۆلارەی بۆ كارگەكانی خەرج دەكات بە نرخی فەرمی و ئەو مادە سەرەتاییانەی بەو دۆلارە هاوردە دەكەن لە كارگەدا دەیكەنە بەرهەم یان مادەكە بە خاوی دەفرۆشنەوە.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی عێراق بازرگانانی هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردووەتەوە كە دەیەوێت ئاگاداری هەموو جووڵەكانی خاڵەكانی گومرگ بێت و بزانێت چی بەرهەمێك هاوردە دەكرێت و چەندە گومرگ دەدرێت؛ هەروەها چەندی بۆ كارگەی نێوخۆیە و چەندی بۆ دەرەوەیە و بۆ ئەوەش سەرقاڵی بە ئەلیكترۆنیكردنی دەروازەكانە، بۆ ئەوەی بتواندرێت بە ئاسانتر گرفتەكانی كارگەكان چارەسەر بكرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









