قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق ده‌ستيپێكرد

مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ به‌شێك له فه‌رمانده‌كان له كه‌ركوك | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
سSNN – عیماد جه‌بارى
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەم سەردانییدا گەیشتە کەرکوک و دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی داعش لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکوک راگەیاند.
په‌یامنێرى (SNN) له كه‌ركوك رایگه‌یاند: “مسته‌فا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە گەیشتووه‌ته ئه‌و پارێزگایه، لە بارەگای فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان پلانی ئۆپراسیۆنەکەی تاوتوێکردووه، دواتر دەستپێکردنی پرۆسەی (قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێراقی) راگەیاند دژی داعش”.
بەپێی راگەیاندراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق كه ئه‌مڕۆ بڵاویانكردووه‌ته‌وه، “ئۆپراسیۆنەکە لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای کەرکوک و سنووری نێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین ئەنجامدەدرێت بە پانتایی زیاتر لە 700 کیلۆمەتر چوارگۆشە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









