
مۆلیدهیهكى ئه‌هلى | فۆتۆ: SNN
SNN
نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی رابردو (32) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئه‌م مانگه 20 کاتژمێر كاره‌با دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كه به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (120) بۆ (135) کاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شه‌ش، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.
ئەوەش دووپات دەکاتەوە، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بە پێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









