كڕینەوەی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نرخی نەوتی سپی ماڵانی بەرز كردووەتەوە

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە كڕینەوەی ئەو نەوتەی كە لە بازارەكاندا هەیە بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا، نرخی نەوتی سپی ماڵانی بەرز كردووەتەوە، نەوتفرۆشێكیش ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكات دروستكردنی بار گرانییە بۆسەر هاووڵاتیان نەك پاڵپشتی.
دانیار محەمەد، یەكێك لە خاوەن كۆگانی نەوتی سپی ماڵان و نەوتفرۆش بە SNNی ڕاگەیاند: لە مانگی ڕابردوودا ئێمە نرخی بەرمیلێك نەوتی پسی ماڵان كە زیاد لە 220 لیترە و باشترین جۆری نەوتی عێراقیە بە 125 هەزار دینار دەمافرۆشت، بەڵام ئەمڕۆ نرخی هەمان بەرمیلی نەوت بە 155 هەزار دینار دەفرۆشین و نرخەكەشی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێستا حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بەكڕینەوەی ئەو نەوتەی كە لەبازاڕدا هەیە بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا بە نرخی 105 هەزار دینار بۆ 200 لیتر، ئەمە وایكردووە كە نرخی نەوت زیاتر بەرز ببێتەوە ئەو نەوتەی لە بازاڕ هەیە نەمێنێت.
ئەو نەوتفرۆشە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی حكومەتی هەرێم دەستیداوەتێ دروستكردنی بارگرانییە بۆسەر هاووڵاتیان، چونكە پێش ئەوەی حكومەت دەستبكات بەكڕینەوەی نەوت بەرمیلیكی 220 لیتری نەوت بە 125 هەزار دینار بوو، ئێستا حكومەت بەرمیلێكی 200 لیتر بە 105 هەزار دینار دەدات بەهاووڵاتیان كە 20 لیتر كەمترە لەو بەرمیلەی ئێمە بەهاووڵاتیانی دەفرشین، لەبەرامبەر ئەمەدا نرخی نەوت لە بازاڕدا بۆ 155 هەزار بەرز بووەتەوە و بەدڵنیاییەوە نرخەكەش زیاتر بەرز دەبێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








