“سەرۆكی حكومەتی هەرێم پرۆژە گەورەكانی هەولێری بەبێ كێبڕكێ بۆ كۆمپانیایەكی خۆی قۆرخ كردووە”

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی ڕێنماییەكانی تایبەت بەڕاگەیاندنی هەر پرۆژەیەك پێویستە ماوە بدرێت بە كۆمپانیاكان بۆ ئەوەی تەندەر وەربگرن و پاشان لایەنی پەیوەندیدار بڕیار بدات ئەو پرۆژەیە بدات بە یەكیك لەو كۆمپانیایانەی كێبڕكێ دەكەن، بەڵام سەرۆكی حكومەت پێشێلی ئەم ڕێنماییانەی كردووە پرۆژە گەورەكانی هەولێری بۆ كۆمپانیایەكی دیاریكراوی خۆی قۆرخكردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەو پرۆژەیەی كە بەرلە چەەد ڕۆژێك بەناوی پرۆژەی فریاگوزاری خێرا بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوەی بۆ هەولێر لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە بەبێ ئەوەی هیچ ئاگادارییەكی بۆ بكرێت بۆ ئەوەی كۆمپانیاكانی تایبەت بەو بوارە كێبڕكێ بكەن بۆ وەرگرتنی تەندەر و جێبەجێكردنی پرۆژەكە، ڕاستەوخۆ دراوەتە كۆمپانیایەكی سەرۆكی حكومەت كە ناوەكەی لای SNNپارێزراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، جێبەێكردنی ئەو پرۆژەیە لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە كە سەرۆكی حكومەت بەبێ هیچ كێبركێیەك و بەقۆرخكاری پرۆژەی ئاوی هەولێری داوەتە ئەو كۆمپانیایە بڕی 480 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە، ئەوەش بەجۆرێك لە جۆرەكان بەهەدەردانی پارەی حكومەتە بۆ كۆمپانیایەكی دیاركراو، چونكە ئەگەر بخرایەتە تەندرینەوە كۆمپانیای دیكە دەبوون بەهەمان كوالیتی و بەهەمان دیزان ئەو پرۆژەیە جێبەجێی بكەن بەڵام بە تێچوویەكی زۆر كەمتر.
هەرلە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە جگە لەو پرۆژەیەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستكرا بەكاركردن تیایدا بەهەمان شیوە بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت، پرۆژەی شەقامی ئەشكەوت سەقای بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار داوە بەهەمان كۆمپانیا بۆ ئەوەی جێبەجێی بكات، بەوجۆرەش یەك كۆمپانیا بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی حكومەت بەبڕی 700 ملیۆن دۆلار پرۆژەی پێدراوە.
پێشتریش سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردبووەوە، موڵکێکی حکومەت کە دوای 31ی ئاب لەسەر پارتی تاپۆکرابوو، جارێکی تر بە بڕی یەک ملیار دۆلار بە حکومەت فرۆشراوەتەوە، واتە حکومەت ئەو موڵکەی خۆی بە یەک ملیار دۆلار کڕیوەتەوە.
موڵکەکە کەوتووەتە سەر شەقامی 60 مەتری هەولێر و بەرامبەر بە لقی دووی پارتییە و بڕیارە دوای هەڵبژاردن بکرێتە ئۆفیسی مەسرور بارزانی، لەلایەن کۆمپانیایەکی سەر بە پارتییەوە و بە پارەی حکومەت دروست دەکرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









