
مەسعود پزیشکیان
SNN-
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە سلێمانیش لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە.
دوێنێ چوارشەممە 11ی ئەیلولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و بڕیارە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سێ رۆژ بخایەنێت.
پزیشکیان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.
دوای سەردانی بۆ هەولێر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شاری سلێمانیش دەکات و دەچێتە مەزاری مام جەلال دواتریش لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
محەمەد مەحمودیان، کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند: ”پزیشکیان سبەی نیوەڕۆ دەگاتە شاری سلێمانی، سەردانی گڵکۆی مام جەلال دەکات و دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە، وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییە قووڵەی کە لە نێوان ئێران و مام جەلالدا (سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق) هەبوو، لەکاتی گەیشتنی، یەکەم وێستگەی سەرۆککۆمار سەردانی مەزاری مام جەلال دەکات”.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران، مەسعود پزیشکیان دوێنێ بە زمانی کوردی بە رۆژنامەنووسانی وت:”پەیوەندیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشە و باشتری دەکەین.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









