شارەزایەکی کەشناسی: پایزی ئەمساڵمان باران بارین خوار نۆڕماڵ دەبێت

0
786

SNN-

شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی کەشوهەوای ئەمساڵی وەرزی پایز ئاشكرا دەکات و دەڵێت:وەرزی پایزی ئەمساڵمان وەک پایزی پار باش نابێ و بارانی کەمتر دەبێت بەلێکدانەوەی وردی زانستیانەی خۆمانو پێشبینی تەواوی مۆدێلە جیهانیەکانی کەش و هەوا.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە وەرزی دابارینی داهاتوو 2024 – 2025 پایزی ئەمساڵمان باران بارین خوار نۆڕماڵ دەبێت لەزۆرینەی ناوچەکان ئەگەر هەیە لەهەندێ ناوچەش نزیک نۆڕماڵ بێت.

دەشڵێت:” لەمەودای مانگی یەکەمی پایز وەرزی دابارین لەهەموو ناوچەکان دەستپێدەکات بەڵام بەناڕێکی بۆ ناوچەکانی باکورو شاخاویەکانی باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و بەهیچ شێوەیەک لەهیچ ناوچەیەکیش لەمانگی دە پەڵە نادات،
پەڵە بەزۆری دەکەوێتە مانگی یانزە کاتی ئاسایی خۆی ئەگەر هەیە لەهەندێ ناوچەش دواکەوێت بۆ ناو مانگی دوانزه بەتایبەت بەشێکی ناوچە گەرمەسێریەکان و ناوچەکانی خۆرئاوا”.

دەشڵێت:”بەهۆی ڕودانی دیاردەی لانینا ئەگەر هەیە ڕێژەی دابارین لەپایزدا ناڕێک بێت و شەپۆلەکان بەشێک جار مەودایان لێک دوربێت،بەڵام نیوەی دووەمی پایزو واتا لای نیوەی و نیوەی پایزی بۆ کۆتایی دۆخەکە باشتر دەبێت لەنیوەی یەکەمی پایز”.

شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەشکردووە کە دیاردەی لانینا لەناو پایزدا ڕوودەدات و لەناو وەرزی زستان بەکۆی سەرجەم پێشبینی مۆدێلە جیهانیەکان کۆتایی دێتو دێتەوە دۆخی نیوتڕاڵ بەو پێیە لەناو وەرزی زستان دۆخی دابارین بەرەو ئاسایی بونەوەو باشتر بوون دەروات وەک لەپایز وە بەهاریشی تەڕو پڕ باران دەبێت.

سەبارەت بەسەرماو بەفر ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” سەرماو بەفر بەگشتی لەپار ساڵ زیاتر دەبێت و وە وەرزی سەرما زوتر لەپار ساڵ دەستپێدەکات و ئەگەرەکانی لافاویش دەبن تایبەت ئەو ناوچانەی مەترسیان لەسەرە، بۆ سنوری دهۆک و هەولێر و دەووروبەریان ئەگەری زیاتر هەیە بەپلەی سەرەکی وشکە ساڵی نابێتەوەو بەڕای من لەوەرزی دابارینی 2022 – 2023 ز یش باشتر دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this