دۆناڵد ترەمپ: ئامادە نیم جارێکی تر دیبەیت لەگەڵ کامالا هاریسدا بکەم

دۆناڵد ترەمپ
SNN
ئەگەرچی بەگوێرەی راپرسییەکان زۆرینەی ئەمریکییەکان پێیانوایە لە دیبەتی کادیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کامالا هاریس سەرکەوتوو بووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ خۆی بە براوە دەزانێت و دەڵێت: ئامادە نییە جارێکی دیکە دیبەیت لەگەڵ هاریسدا بکاتەوە.
رۆژی 10ی ئەیلول دیبەتی نێوانی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
دوابەدوای دیبەیتەکە ، دەزگەی ئیپسۆس تایبەت بە راپرسی و ئامار رایگەیاند، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت کامالا هاریس 47٪ و دۆناڵد ترەمپیش 42٪ دەنگەکان دەباتەوە.
سەرباری ئەوەش ترەمپ خۆی بە براوەی دیبەیتەکە دەزانێت و لەو بارەوە رایگەیاندووە، “”کاتێک شەڕکەرێک لە شەڕێکدا دەدۆڕێت، یەکسەر دەڵێت، دەمەوێت یارییەکی دیکە بکەمەوە. راپرسییەکان بە روونی پیشان دەدەن کە من دیبەیتەکەی دژی کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکانم بردەوە، ئەو یەکسەر داوای دیبەیتی دووەمی کرد.”
راشیگەیاند: دیبەیتی سێهەم روونادات.
لە هەڵمەتی بانگەشەی ئەمجارەدا ئەمە دووەم دیبەیتبوو، دیبەتی یەکەم لە ماگی حوزەیراندا لە نێوان ترەمپ و جۆ بایدن بەڕێوەچووبوو، کە تیادا ترەمپ وەک براوەی دیبەتەکە دیاریکرابوو.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









