” وەزارەتی دارایی عێراق بەردەەام دەبێت لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”

مووچە
SNN
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەەام دەبێت لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەو مەرجەی هەرێم پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچە تەواو بکات.
باسم عەوادی، باسی لەوەشکرد”حوکمەتی عێراق بڕیاری داوە سەرجەمی ئەو مووچانە خەرج بکات کە بەهۆی خراپی لیستی مووچەی هەرێمەوە خەرج نەکراون و ناردنی مووچەش لە مانگەکانی داهاتوودا بەند دەبێت بە لیستی مووچەوە و ئەگەر لیستی مووچە کێشەی تێدا بێت پارە نانێرن.”
له کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی خۆیدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا، بڕیار درا بە خەرجکردنی مووچە ڕاگیراوەکانی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
لە دەقی بڕیارەکەدا هاتبوو: ” وه‌زاره‌تى دارایی به‌رده‌وام بێت له خه‌رجكردنى مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به‌هۆى نه‌بووتى ژماره‌ى وه‌زیفییه‌وه مووچه‌كانیان ڕاگیراوه، به‌و پێیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كان بۆ دانانى ژماره‌ى وه‌زیفییان له وه‌زاره‌تى پلاندانانى فیدڕاڵی، ئەمەش به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ى، كه بۆ فه‌رمانبه‌رانى دیكه‌ى عێراق دانراوه. هەروەها ده‌بێت كۆتایی ساڵى 2024 دوا واده‌بێت و بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (229 بۆ ساڵى 2022) له 1ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2025ه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانى خه‌رجی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








