لەسەرەتای ئەمساڵەوە 120 كۆمپانیا داوای مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ هەناردەكردنی كاڵا بۆ دەرەوەی هەرێم

مەرزی باشماخ له قهزاى پێنجوێن | فۆتۆ: عهلى حهمه سهعید/ SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزراەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی ڕابردوو، 120 كۆمپانیای جۆراو جۆر داوای وەرگرتنی مۆڵەتیان كردووە بۆ ئەوەی كاڵاو شەمەك لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بكەن، لەو ژمارەیەش 56 كۆمپانیایان داوایان كردووە لە ئێرانەوە كاڵا هەناردە بكەن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتی بازركانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تای سەرەتای مانگی ڕابردوو، 120 كۆمپانیای جۆراو جۆر مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتووە بەمەبەستی هەناردەكردنی كاڵاو شەمەك بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لەو ژمارەیەش 56 كۆمپانیا مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئێرانەوە كاڵا هەناردەی دەرەوە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرامبەر پێدانی مۆڵەت بەو 120 كۆمپانیایە بە هەناردەكردنی كاڵاو شەمەك هەر لەمساڵدا 880 كۆمپانیای دیكەش مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ هاوردەكردنی كاڵا لەدەرەوە لەدەرەوە بەتایبەت وڵاتی ئێران، هاوكات ئەو بازرگانانەی كە كاڵاو شمەك لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی ئێران دەكەن لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی باشماخ وپەروێزخان و حاجی ئۆمەرانەوە بووە.
ئەوەشە لەكاتێكدایە كە دوێنێ نەوزاد غەفور سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەی بە SNNڕاگەیاند كە قەبارەی بازرگانی لەنێوان سلێمانی و ئێران ساڵانە دەگاتە دوو ملیار دۆلار، ئەو كاڵاو شمەكانەشی كە لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێن بریتیتن لە كەرەستەی خۆراكی و بەرهەمەمانی شیرەمەنی و كەرەستەی خانووبەرە و كەرەستە پلاستیكییەكان، لەهەرێمی كوردستانیشەوە بەرهەمی قیرو سوتەمەنی و چەند بەرهەمێکی دیكەی نەوتی ڕەوانەی ئێران دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









