پزیشکیان کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە ئێران

SNN-
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کۆتایی بە سەردانە سێ رۆژییەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هێنا و گەڕایەوە تاران.
میدیاکانی ئێران دەڵێن، کەمێک لەمەوبەر مەسعود پزیشکیان و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە و لەلایەن پارێزگار و ئەندامانی کونسوڵخانەی ئێران لەو شارە ماڵئاواییان لێکراوە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
میدیاکانی ئێران بەبایەخەوە ئاماژەیان بە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێن، پزیشکیان یەکەم سەرۆک کۆماری ئێرانە کە سەردانی شاری بەسڕەی کردووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13.9.2024 مەسعود پزیشیکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری وەک دوایین وێستگەی سەردانەکەیان چوونە شاری بەسڕە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە و سەرۆک خێڵ و عەشیرتەکان کۆبوونەوە.
پزیشکیان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی لە بەغدا سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت لە سەرۆکایەتی هەرێم راستەوخۆ سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ لایەنەکانی سلێمانی جگە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەسی دیکەی لایەنەکانی نەبینی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









