بەگوێرەی چەند مەرجێك لەم مانگەوە هاوكاری مانگانەی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دابەشدەكرێت

مامۆستایانی ئاینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەم مانگەوە بڕی ئەو هاوكارییە دابەشدەكرێت كە بڕیاری لێدراوە بەشێوەی ینحە بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لە مزگەوتەكان ئەوەش بەگوێرەی چەند مەرجێك دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشكردنی هاوكاری مانگانە بە شێوەی مینحە بەسەر ئەو مامۆستا ئاینیانەی كە لە مزگەوتەكان بەشێوەی خۆبەخش خزمەت دەكەن، لەم مانگەوە بڕی ئەو هاوكارییەیان بەسەردا دابەشدەكرێت كە شایستەی ئەو مامۆستایانە بێت بەبێ ئەوەی بڕەكەی دیاری بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجی پێدانی ئەو بڕە هاوكارییە ئەوەیە كە ئەو مامۆستایا ئاینیانەی ئەو مینحەیان پێدەدرێت پێویستە ناویان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شاروشارۆچكەكان تۆماركرابێت و لەلایەن ئەوقافەوە ڕێگەپێدانیان بۆ كرابێت و لە وتاردان یاخود پێشنوێژی مزگەوتەكان هاوكات هیچ مووچەی دیكەیان نەبێت ، بۆیە هەر مامۆستایەك ڕێگەپێدانی بۆ نەكرابێت هاوكاریەكە نایگرێتەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیانی ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی ئەو مینحەیە بە مامۆستایانی ئاینی لەم مانگەوە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، هەوڵیش دەدەین كە لە ساڵی نوێ لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی جێیان بكرێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەر لەچەند ڕۆژێك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش وەرگرتنی ئەو هاوكارییەیان ڕەتكردەوە و داوایان كرد هاوشێوەی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوانیش بكرێنە گرێبەست یاخود هەمیشەیی..
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








