
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
شارەزایەکی كەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی یەكەم بارانی ئەمساڵ و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت:” لە سبەینێوە پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو نزم ببنەوە و یەکەم بارانى پاییز لە رۆژى هەینى دەبارێت”
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرما بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەورووپای گرتەوە، لە زنجیرە چیاکانی ئەلبیش یەکەم بەفری ئەمساڵ باری، لە سبەی دووشەممەوە 16/9/2024، کاریگەریی ئەو بارستەھەوایە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا بۆ وڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە، لە ئەنجامدا لە سبەینێوە تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە، پلەی گەرما بە نزیکەی 3 تا 5 پلە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، نزم دەبێتەوە و کەشی فێنک و پایزەیی دەستپێدەکات.”
دەشڵێت:”لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەھەوایانە و بەردەوامیی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە و بە دیاریكراوی ڕۆژی ھەینی 20/9/2024، لە ئەنجامی دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک لەسەر دەریای ناوەڕاست، یەکەم بارانی پاییزەی ئەمساڵ ڕوو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان کە خۆی دەبینێتەوە لە نمەبارانی پچڕپچڕ، کاریگەرییەكەشی بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک زیاتر دەبێت و لەو ناوچانەدا پێشبینیی بارینی بارانێکی ڕێژە مامناوەندیش دەکرێت.”
دەشڵێت:”کاریگەریی ئەم بارانە ماوەکەی کورتخایەن دەبێت و ڕۆژی شەممە 21/9/2024، کۆتایی دێت”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









