بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، هەڵەبجەییەكان ڕوولە بەغدا دەكەنەوە

هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شاندی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە سەردانی بەغدایان كردوو لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە، ئەمڕۆش جارێكی دیكە هەمان شاند سەردانی بەغدا دەكەنەوە و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و چەند بەرپرسێكی دیكەی عێراق كۆدەبنەوە، ئەوەش بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتویانی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە.
تەحسین میرزا حەمە سەن، یەكێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەهەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی پشتیوانی هێز و لایەنە عێراقییەكان بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە لەو چەقبەستوویە ڕزگار بكەین و بخرێتە بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدامان كردووە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووینەوە و سەرۆك كۆمار پشتوانی خۆی بۆداواكارییەكانمان دەربڕی، بۆیە ئەمڕۆش كە ئەنجوومەنی پشتیوانیی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەردانی بەغداد دەكاتەوە بۆ ئەوەیە كە لەگەڵ سەرۆكوەزیران و بەرپرسانی لایەنەكانی شیعە و سووننە كۆببێنەوە و داوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەیان لێبكەین.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پتشویانی لە بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەسەردانەكەی ئەمجارەماندا جگە لەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبینەوە، پلانمان هەیە كە لەگەڵ نوری مالیكی، هادی عامری، حەیدەرعەبادی و چەند بەرپرسێكی دیكەی عێراقیش كۆببینەوە و داوای پشتیوانیان لێبكەین بۆئەوەی ئەندامەكانیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بدەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









