ئەندامێكی لیژنەی دارایی: نەبوونی پارەی نەختینە دوورە لە ڕاستییەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەگەر نرخی نەوتیش بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزێت دابەشكردنی مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش هیچ گرفتێكی بۆ دروست نابێت، هاوكات ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەكاتەوە كە باس لە نەبوونی پارەی نەختینە دەكەن بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی كە لە پەرلەمان بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دەنگی لەسەر دراوە و پەسەندكراوە، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بەعێراق و هەرێمی كوردستانەوە گەرەنتی كراوە و هیچ گرفتێك بۆ مووچە نایەتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەودەنگۆیانەی باس لە نەبوونی پارەی نەختینە دەكەنەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران ناڕاستن چونكە وەزارەتی دارایی بۆخۆیان ڕوونكردنەوەیان داوە و جەختیان لەوەكردووەتەوە كە هیچ كێشەیەكیان نییە لە دابینكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران تەنانەت ئەگەر نرخی نەوتیش زۆر دابەزێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر پارەی مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی كراوە، هاوكات حكومەتیش یەدەگێكی زۆری نەختینەی لەبەردەستدایە و دەتوانیت لە كاتی نائاساییدا سوودی لێ ببینێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









