“لیستی مووچەی هەرێم رەوانە ناکرێت، تا ئەو کاتەی تێبینیەکانی بەغدا چارەسەر نەکرێن “

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە وەزارەتی دارایی هەرێم بەڵێنیان بە وەزارەتی دارایی عێراق داوە ئەو لیستەی كە بۆ مانگی هەشت ڕەوانەی دەكەن سەرجەم ئەو تێبینی و سەرنجانەی كە وەزارەتی دارایی عێراق هەیانبووە تیایدا چارەسەری دەكەن، بۆیە هەتا سەرجەم تێبیننیەكان چارەسەر نەكەن لیستی مووچە نانێرنە بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەت و دەستەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە لیستی مووچەی مانگی هەشت بەو جۆرە ئامادە بكەن كە وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردووە، هاوكات وەزارەتی دارایی هەرێم بە نوسراوێك سەرجەم تێبینییەكانی ئاراستەی یەكە ژمێریارییەكان كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەكۆی گشتی ئەو تێبینی و سەرنجانەی كە وەزارەتی دارایی عێراق هەیانبووە بریتی بوون لە بوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچە، نەبوونی كۆدی بایۆمەتری، دووبارەی بوونەوەی هەندێك ناو لە لیستی مووچەی دوو وەزارەت بەتایبەت وەزارەتی ناو خۆ و كارەبا، هەروەها نەبوونی ناوی دایكی ژمارەیەكی زۆر لە خانەنشینانی سەربازی بەتایبەت لە یەكەی 80.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی هەرێم بەڵێنی بە بە وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیكەی ئەو وەزارەتە داوە كە كۆتایی بەسەرجەم كەمووكورتییەكانی ناو لیستی مووچە بێننن پاشان لیستەكە ڕەوانەی بەغدا بكەن، هاوكات ئەو لیستەش بكەنە بنەما بۆ ئەوەی مانگەكانی داهاتوو كاری پێبكرێت تا ئەوكاتەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









