
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
شارەزایەکی كەشناسی، رایگەیاند: رۆژی هەینی ھەورەبرووسکەی بەھێز و بارانی بەخوڕ زاخۆ و دھۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، رۆژی ھەینی 20/9/2024 یەکەم باران دەبارێت، لەبەر ئەوەی سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆکە دەکەوێتە پارێزگای دھۆک چربوونەوەیەکی زیاتر ڕوو دەدات، ھەورەبرووسکەی بەھێز و بارانی بەخوڕ زاخۆ و دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی دەگرێتەوە.
دەشڵێت:”پێشبینییەکان بە گشتی دەری ناخەن باران لە ناوچەکانی سلێمانی و ھەولێر و کەرکووک و ھەڵەبجە ببارێت، بەڵام پێشبینیم وایە لەو ناوچانەشدا ببارێ بە ڕێژەیەکی کەمتر لەگەڵ دروستبوونی کەڵەکە ھەوری ناوەند و بەبروسکە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرزیی ھەورەکان لە بنکەوە 3500 بۆ 4000 مەتر بەرز دەبن لە ئاست بەرزیی رووی دەریاوە، کۆی ئەو شێیەی بە بەرگەھەوای ناوچەکەدا تێپەڕ دەبێت لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت، لە سبەینێوە تا کۆتایی ھەفتە ھەورەکانی بەرەی پێشەوە دەبینرێ لە ئاسماندا، کە زیاتر پێکھاتوون لە ھەورە زۆر بەرزەکان یان شێوازە جۆراوجۆرەکانی ھەوری سیروس، کە پاشماوەی ھەورە باراناوییەکانن و گەیشتوون بە بەرزیی زیاتر لە 9000 مەتر لەو ئاستەدا خێرایی با زیاترە، بۆیە بەر لە ھەوری باران، ھەمیشە ھەورە بەرزەکان زووتر دەبینرێن، کە زۆرکات بە ئاماژەیەکیش بۆ نزیکبوونەوەی باران دادەنرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









