“بەنگلادیش پیسترین وڵاتی جیهانە”

0
366

SNN

رێکخراوێکی سویسری تایبەت بە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان رایگەیاندووە، لە پلە بەندییەکاندا بەنگلادیش پیسترین وڵاتی جیهانە و هاوکات حەوت وڵاتیش ستانداردی کوالیتی هەوای تێدا بەدیدەکرێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ڕێکخراوی کوالیتی هەوای سویسری “IQ Air”  رایگەیاندووە، تەنها 7 وڵاتی جیهان ستانداردەکانی کوالیتی هەوا بەدی دەکەن، کە خاوەنی ژینگەیەکی پاکژە ئەمە لە کاتێکدایە بەنگلادیش پیسترین وڵاتی جیهانە.

ئاماژە بەوەکراوە، ڕێژەی پیسبوونی هەوای کوشندە و پیس لەگەڵ بوژانەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لە هەندێک شوێن و وڵات خراپتر بووە، لە هەمان کاتدا هۆشداری داوە لە کاریگەرییە ژەهراویەکانی هەوای دوکەڵی ئاگری دارستانەکان.

لە راپۆرتی رێکخراوی کوالیتی هەوای سویسریدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە کۆی ئەو 134 وڵات و خاکەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تەنها 7 (وڵات) ستانداردی کوالیتی ژینگەیی تێدا بەدیدەکرێت، ئەوانیش: ئوسترالیا، ئیستۆنیا، فینلاند، گرێنادا، ئایسلەندا، مۆریس و نیوزلەندایە.

ئەو وڵاتانە زۆرترین ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ گەردیلە بچووکەکانی هەوا کە دەرکراون، جێبەجێ دەکەن، ئەویش لە ڕێگەی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و دامەزراوە پیشەسازییەکانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this