سبەی شاندێكی هەرێم دەچنە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی هەشت لەگەڵ خۆیان دەبەنە بەغدا

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و هاوكات ناردنی پارەی تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم، سبەی سێشەممە شاندێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەچنە بەغدا و لەگەڵ خۆشیاندا لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیارە سبەی سێشەممە شاندێك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە لەوەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەتی هەرێم پێكدێن سەردانی بەغدا بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستی سەردانەكە بۆ گفتوۆكردنە لەبارەی تەواوكردنی ئەو گفتوگۆیانەی كە لە هەفتەی ڕابردوو لە هەولێر خرانە بەرباس بەتایبەت لەبارەی ناردنی پارەی تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی هەشت و هەروەها پێدانی زانیاری لەسەر ئەو لیستەی كە وەزارەتی دارایی عێراق داویاكردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەر سبەی شاندەكەی هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشت لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن، هاوكات ئەو لیستەش بەو جۆرە ئامادەكراوە كە وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردووە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









