وردەكاری گۆڕانكاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی شەهیدانی پێشمەرگە دوای هەمواركردنەوەی یاسای دامەزراوەی شەهیدان

0
399

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دوای هەمواركردنەوەی یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، مووچەی ئەو پێشمەرگەو هێزە ئەمنیانەی كە لەناوچەكانی دەرەوەی هەرێم شەهید بوون مووچەكانیان لە 500 هەزار دینارەوە بۆ یەك ملیۆن و 200 هەزار دینار زاد دەبێت و هەموو ماف و ئیمیتیازاتێكی شەهیدانی عێراقییان دەبێت.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پاش هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆر یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێڕاق ژمارە دووی ساڵی 2016 دەنگی لەسەر دراو هەمواركرایەوە، دوای هەوڵێكی زۆر توانیمان شەهیدانەی شەهیدەكانی هەرێم بخەینە ناو ئەم پڕۆژەیە یاسایە و دەنگی پێویستی بەدەست هێنا.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەو شەهیدانەی پێشمەرگە كە لە دەرەوەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەكاتی ئەركدا شەهید بوون، مووچەكانیان لە 500 هەزار دینارەوە دەبێتە یەك ملیۆن و 200 هەزار دینار، هاوكات هەموو ئەو ماف و ئیتمیازاتانەشی كە شەهیدانی عێراق هەیانە شەهیدانی پێشمەرگەش هەمان ئەو ماف و ئیمتیازاتانەیان پێدەدرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای بڵاوكردنەوەی هەمواری یاساكە لە ڕۆژنامەی وەقایع و چوونە بواری جێبەكێردنییەوە، دواتر كار دەكرێت بۆ گواستنەوەی خشتەی مووچەی سەرجەم ئەو شەهیدانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان كە لە دەرەوەی هەرێم شەهید بوون تا مووچەكانیان بخرێتە سەر عێراق و لەسەر لیستی مووچەی هەرێمی كوردستان نامێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this