راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

مووچە
SNN-
وەزارەتی دارایی پابەندبوونی تەواوی خۆی بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا پشتڕاستکردەوە و دەڵێت دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەوەی لەم دواییانەدا لەلایەن هەندێک ئامارەوە بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بەو لێدوانانەی کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ وەزیری دارایی سەبارەت بە نەتوانینی وەزارەت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا بەتەواوی دوورە لە ڕاستییەوە و وەزیری دارایش هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت:”وەزارەت پابەندبوونی تەواوی خۆی بە خەرجکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا بۆ فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و پۆلە ئەمنییە جیاوازەکان، لەوانەش مووچەی ئەندامانی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەر، بە پێی یاسا و ڕێسای کارپێکراو دووپاتدەکاتەوە”
وەزارەتی دارایی داوا میدیا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاونەکەنەوە و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









